ES 500e

چۆن بتوانین هاوکاریت بکەین؟

2026

لگزس ES کارەبایی تەواو نوێ

ES 500e
key features

**ئەدا** سیستەمی پاڵنان: ئۆتۆمبێلی کارەبایی تەواو بە پاتری (BEV) سیستەمی شۆفێری: DIRECT4 بە جوڵاندنی هەر چوار ویل (AWD) گێڕ: eAxle دەرگای شەحن: CCS2 ****بزوێنەری پێشەوە ** جۆر: بزوێنەری هاوکات بە موگناتیسی هەمیشەیی زۆرترین زەبر: 167 کیلۆوات زۆرترین هێز - هۆرسپاوەر: 268.6 نیوتن‌ مەتەر **بزوێنەری دواوە ** جۆر: بزوێنەری هاوکات بە موگناتیسی هەمیشەیی زۆرترین زەبر: 88.3 کیلۆوات زۆرترین هێز - هۆرسپاوەر: 169.8 نیوتن‌مەتەر **پاتری** جۆر: لیسیۆم ـ ئایۆن ڤۆڵتاژی هەر یەکەیەک: 3.76 ڤۆڵت ژمارەی خانەکان: 104 ڤۆڵتاژی گشتی: 391 ڤۆڵت **کاتی بارگاویکردنەوە ** بارگاویکەرەوەی AC: نزیکەی 270 خولەک، لە 10% تا 100%، بە بەکارهێنانی بارگاویکەرەوەی 22 کیلۆوات بارگاویکەرەوەی DC: نزیکەی 28 خولەک، لە 10% تا 80%، بە بەکارهێنانی بارگاویکەرەوەی 150 کیلۆوات قەبارە و توانای هەڵگرتن درێژیی گشتی: 5,140 ملم پانیی گشتی: 1,920 ملم بەرزیی گشتی: 1,560 ملم دووری نێوان دوو ئەکسل: 2,950 ملم کەمترین بەرزی لە زەوی: 142 ملم ژمارەی کورسییەکان: 5 سوار قەبارەی سندووقی دواوە: 462 لیتر

Download Specs
Exterior

SOU

Interior

wheels

دیزاین
عەتەری پێشەوە
لایتی Lی تایبەت
کابینەیەکە کە پاکی و تەکنەلۆژیا و کەشخەیی کۆدەکاتەوە
دیزاینی زیاتر
ئەدا
  • باتری
  • DIRECT4
  • شەحنی AC/DC
  • ئەکسلی کارەبایی

پاتری لگزس توانای هەڵگرتن و متمانەپێکراوی پێکەوە کۆدەکاتەوە، بۆ ئەوەی بەردەوام لە جوڵەدا بیت. ئەندازیاریی پێشکەوتووش ئەدایەکی جێگیر لە تەواوی تەمەنی ئۆتۆمبێلەکەدا دابین دەکات.

سیستەمی پاڵنانی چواری DIRECT4 هێز دابەش دەکات بەسەر تایەکانی پێشەوە و دواوە بۆ کۆنتڕۆڵی تەواوەتی و جێگیرییەکی زیاتر.

بارگاویکردنەوەی AC: نزیکەی 270 خولەک لە 10% تا 100%، بە بەکارهێنانی بارگاویکەرەوەی 22 کیلۆوات. بارگاویکردنەوەی DC: نزیکەی 28 خولەک لە 10% تا 80%، بە بەکارهێنانی بارگاویکەرەوەی 150 کیلۆوات.

سیستەمی ئەکسل توانی بزوێنەرەکە بەرز دەکاتەوە و لەناو یەکەکەدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەفیڕۆدانی وزە کەم دەکاتەوە. ئەمەش خێرابوونێکی بەهێز و کاردانەوەی خێرای ئۆتۆمبێلە کارەباییەکە، لەگەڵ کارایییەکی نایاب لە بەکارهێنانی وزەدا، دابین دەکات.

تەکنەلۆژی
  • سیستەمی پەرککردنی پێشکەوتوو
  • مۆنیتۆری دیمەنی پانۆرامی لەگەڵ بینینی سێ ڕەهەندی (3D)
  • شاشەی میدیای فرەڕەهەندی ١٤ ئینچ
  • کابینی شۆفێر بە شێوازی تازونا
  • دوگمە تەکنەلۆژییە شاراوەکان
  • سیستەمی دەنگی Mark Levinson
  • ئاوێنەی دیجیتاڵی ناوەوە

سێنسەرە ئەڵترا ساوندەکان، لەگەڵ کامێراکانی پێشەوە، دواوە و لایەکان، شوێنی بەتاڵەکانی پارککردن دەدۆزنەوە. کاتێک شوێنەکە لەسەر شاشەی میدیای ئۆتۆمبێلەکە هەڵدەبژێریت، سیستەمەکە بە شێوەی خۆکار گاز، برەیک، و گێڕەکە کۆنترۆڵ دەکات. هەروەها لە کاتی دەرچوون لە شوێنی پارککردنیش یارمەتیت دەدات.

شاشەی پیشاندانی پانۆرامی (پیشاندانی سێ‌ ڕەهەندی) ئەم سیستەمە وێنەکانی چوار کامێرای دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە پێکەوە کۆدەکاتەوە و لەسەر شاشەی ناوەندیی و وێنەیەکی ڕوونی سەرەوە و سێ‌ ڕەهەندی پیشان دەدات کە ئۆتۆمبێلەکە لە هەموو لایەکەوە دەگرێتەوە.

شاشەیەکی 14 ئینجی دەستگەیشتنێکی خێرا و ئاسان بە سیستەمی ڕێنیشاندەر، و بەشە سەرەکییەکانی ئۆتۆمبێل دابین دەکات.

کابینەی شۆفێریی ڕەسەنی تازونا لە لگزس بە شێوەیەک دیزاینکراوە کە بینین و سەرنجی شۆفێر بۆ شۆفێرییەکی نایابتر زیاد بکات.

داشبۆردێک بە دیزاینێکی سادە، تەنها ئەو زانیارییە سەرەکییە پیشان دەدات کە پێویستتە. کلیلی تەکنەلۆژیای شاراوەش تا ئەو کاتە دەشاردرێتەوە کە پێویستت پێی بێت.

سیستەمی دەنگی مارک لیڤنسۆن دەنگێکی دەوڵەمەند و ورد لە هەموو بەشەکانی کابینەکەدا بڵاو دەکاتەوە، بۆ ئەزموونێکی گوێگرتنی تەواو و سەرنجڕاکێش.

مەودایەکی فراوانی بینین و ڕوونییەکی نایاب دابین دەکات، لەگەڵ پاراستنی تایبەتمەندیی سەرنشینەکانی کورسییەکانی دواوە.

سەلامەتی
  • سیستەمی پێشگیری لە پێکدادان (PCS)
  • سیستەمی کۆنترۆڵی خێرایی بە ڕاداری زیرەک (DRCC)
  • یاریدەدەری شوێنکەوتنی هێڵی ڕێگا (LTA)
  • ئاگادارکەرەوەی دەرچوون لە هێڵی ڕێگا (LDA)
  • سیستەمی لایتی بەرز بە شێوەی ئۆتۆماتیکی (AHB)
  • سیستەمی لایتی بەرزی زیرەک (AHS)

سیستەمی پێش‌ پێکدادان سێنسەرە پەرەپێدراوەکان و ڕادارێکی فراوان‌ گۆشە بەکاردەهێنێت بۆ چاودێریکردنی مەترسییە نزیکەکان. لە کاتی پێویستدا، بە ئاگادارکردنەوەی دەنگی و بینراو شۆفێر ئاگادار دەکاتەوە و یارمەتیدەدات بۆ وەڵامدانەوەیەکی سەلامەتتر لە کاتی برەیک و ئاراستەکردنی ئۆتۆمبێلەکەدا.

کۆنترۆڵی خێرایی ڕاداریی داینامیکی لە هەموو ئاستەکانی خێراییدا یارمەتیت دەدات دوورییەکی دیاریکراو لەگەڵ ئۆتۆمبێلی پێشەوەت بپارێزیت، لە شۆفێریی خێرا لەسەر ڕێگا خێراکان تا وەستانی تەواو.

سیستەمی یارمەتیدەری بەدواداچوونی ڕێڕەو بە پشتگیرییەکی نەرم لە ئاراستەکردندا یارمەتیت دەدات ئۆتۆمبێلەکەت بە شێوەیەکی جێگیر لە ناوەڕاستی ڕێڕەوەکەدا بمێنێتەوە. لەگەڵ کۆنترۆڵی خێرایی ڕاداریی داینامیکی، شۆفێرییەکی ئاسوودە و ئارامترت پێشکەش دەکات، بە تایبەتی لەسەر ڕێگای خێرا و لە پێچە بچووکەکاندا.

سیستەمی ئاگادارکردنەوەی دەرچوون لە ڕێڕەو نیشانەکانی ڕێڕەو و کەنارەکانی ڕێگا چاودێری دەکات بۆ دۆزینەوەی لادانێکی نەخوازراو. لەگەڵ ئەوەشدا، بە ئاگادارکردنەوەی بینراو و دەنگی، هەروەها لەرینەوەی سوکان شۆفێر ئاگادار دەکاتەوە و یارمەتیدەدات ئۆتۆمبێلەکە بگەڕێنێتەوە ناو ڕێڕەوەکەی.

سیستەمی ڕووناکیی بەرزی خۆکار ئۆتۆمبێلەکانی بەرامبەر و ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە پێشتەوەن چاودێری دەکات، پاشان بۆ باشترکردنی بینین لە شەودا، بە شێوەیەکی خۆکار نێوان ڕووناکیی بەرز و نزم دەگۆڕێت و یارمەتیدەدات ڕووناکیی چاوی شۆفێرانی تر کەمتر بێت.

سیستەمی تیشکی بەرزی خۆگونجێن (Adaptive High-beam System) بە بەکارهێنانی کامێرایەکی وردبینی بەرز، ئۆتۆمبێلەکانی دەوروبەر دەستنیشان دەکات و بە شێوەیەکی هۆشمەندانە بەشێک لە تیشکی ڕووناکی دادەپۆشێت، بۆ ئەوەی دیدێکی ڕوون لە شەودا بپارێزێت و هاوکات یارمەتی کەمکردنەوەی تیشکی چاوئازار بۆ شۆفێرەکانی تر بدات.

service-lexus-logo

WE STRIVE TO HAVE THE FINEST DEALER NETWORK IN THE INDUSTRY. AND MOST IMPORTANTLY, WE TREAT EACH CUSTOMER LIKE WE'D TREAT A GUEST IN OUR OWN HOME.

{{ message.title }} کاتی خزمەتگوزاری دیاری بکە

{{ message.text }}

{{ message.title }} وادەی تاقیکردنەوەی لێخوڕین تۆمار بکە

{{ message.text }}

{{ message.title }} داواکاری نرخ
  • - {{ validationError.message }}

{{ message.text }}