کڕیاری ئازیز، دەتوانیت چێژ لە زمەتگوزارییەکانی "ئەپڵیکەیشنی لێکزس عێراق" وەربگریت بە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە سادانەی خوارەوە: 1- ئەپڵیکەیشنی لێکزس عێراق لەسەر مۆبایلەکەت دابەزێنە لە شوێنی داگرتنی ئەپڵیکەیشنەکان. 2- ئەپڵیکەیشنەکە کارا بکە بە بەکارهێنانی ژمارەی مۆبایلەکەت. 3- نامەیەکت پێ دەگات کە کۆدی دڵنیابوونەوەی تایبەت بە خۆتی تێدایە، کۆدەکە بنووسە. 4- زانیاری ئۆتۆمبێلەکەت و مۆدێل و ساڵ و ژمارەی ناسنامەی ئۆتۆمبێلەکەت بنووسە. ئێستا دەتوانیت بە شێوەیەکی زۆر ئاسان دەست بە ڕێکخستنی پرۆفایل بکەیت و بگەڕێیت لەسەر ڕووکاری بەرنامەکە، دوای هاوکاتکردنی ڕێکخستنەکانت، "ئەپڵیکەیشنی لێکزس عێراق" لەسەر سیستەمەکانی Apple و Android و سیستەمی کارپێکردنی مۆبایلە زیرەکەکانی تر کاردەکات.
تایبەتمەندییەکانی "ئەپڵیکەیشنی لێکزس عێراق"
بەرنامەی دڵسۆزی لە لێکزس "یانەی لێکزس" خزمەتگوزارییەکی تری ناوازەی شاهانە، بۆ جەختکردنەوە لەسەر ئەو ڕۆحی دڵسۆزییەی کە لێکزس هەیەتی بۆ کڕیارەکانی، بەرنامەیەکی دیجیتاڵییە کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت خاڵ بەدەستبهێنیت بۆ هەر خزمەتگوزارییەکی تەواو لەلایەن هەر بریکارێکی ڕێپێدراوی لێکزسەوە و ئەم خاڵانە بگۆڕیتەوە بە دیاری و پاداشتی بەنرخ. دوای وەرگرتنی پسووڵەی خزمەتگوزارییەکە، کۆدی QR ی پسووڵەکە لەسەر خوێنەری بارکۆدەکە سکان بکە و خاڵەکانی خزمەتگوزاری لێکزس وەردەگریت؛ کە بەهۆیەوە دەتوانیت دیاری و خزمەتگوزاری لە فرۆشگای لێکزس بکڕیت، و لە کۆتاییدا QR کۆدی ئەو دیاریانەی کڕیوتە نیشانی بریکارەکانمان بدەیت.