لە دەستپێشخەرییەکدا کە پاڵپشتی بۆ کەرتی تەندروستی و گەشەسەندنی بەردەوامی ژینگەیی کۆدەکاتەوە، کۆمپانیای لگزس عێراق بەشداریکردنی وەک سپۆنسەرێکی زێڕین لە چوارەمین کۆنفرانسی ساڵانەی تەندروستی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند، کە لە 18 تا 21ی ئەیلول لە بەغداد بەڕێوەچوو لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد. ئەم بۆنە پزیشکییە سەکۆیەکی گرنگە بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و زانیاری لە بواری چاودێری تەندروستیدا، چونکە گروپێکی پێشەنگی پزیشک و پسپۆڕ لە سەرانسەری جیهانەوە بۆ خۆی ڕادەکێشێت.
لە چوارچێوەی بەشدارییە تایبەتەکەیدا، لگزس ئۆفەری تایبەتی پێشکەش بەو پزیشکانە کرد کە ئارەزووی کڕینی ئۆتۆمبێلی هایبردی ژینگەدۆست دەکەن. ئەم ئۆفەرانە بریتی بوون لە ئاسانکاری پارەدان لە ڕێگەی سیستەمی قیستەوە، کە یەکەم ساڵ دەدرێت بەبێ پارەی زیاکراو لەسەری. ئەم دەستپێشخەرییە ناوازەیە ئامانجی هاندانی کارمەندانی پزیشکییە بۆ بەکارهێنانی ئامرازەکانی گواستنەوەی ژینگەدۆست، کە بە شێوەیەکی کاریگەر بەشدارە لە کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن و باشترکردنی کوالێتی هەوا لە شارەکانی عێراق.
کۆشکی لگزس لە پێشانگاکەدا سەرنجێکی زۆری لەلایەن سەردانکەرانەوە وەرگرت، چونکە کۆمپانیاکە ئۆتۆمبێلی پێشەنگی هایبردی خۆی نمایشکرد، مۆدێلی RXh. ئەم نمایشە دەرفەتێکی بەنرخی بۆ بەشداربووانی کۆنفڕانسەکە ڕەخساند بۆ ئەوەی لە نزیکەوە فێری نوێترین تەکنەلۆژیای ئۆتۆمبێلی هایبرد ببن و تایبەتمەندییە ژینگەیی و ئابوورییەکانی ببینن کە هۆشیاری سەبارەت بە گرنگی گۆڕانکاری بەرەو ئامرازەکانی گواستنەوەی ژینگەدۆست بەرزکردەوە.
بەشداری لگزس لە کۆنفرانسی ساڵانەی تەندروستی نێودەوڵەتی، ڕۆڵی گرنگی خۆی لە پاڵپشتیکردنی کەرتە بنەڕەتییەکانی کۆمەڵگەی عێراق دووپات دەکاتەوە. ئەم دەستپێشخەرییە نەک هەر ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی کۆمپانیاکە بۆ پەرەپێدانی کەرتی چاودێری تەندروستیە، بەڵکو تێڕوانینی هەمەلایەنەی خۆی لە بەرزکردنەوەی کوالێتی ژیان و پاراستنی ژینگە لە هەمان کاتدا نیشان دەدات، ئەمەش پێگەی خۆی وەک هێمایەکی بازرگانی پێشەنگ لە بواری بەردەوامی ژینگەییی و داهێناندا چەسپاندووە لە عێراق.