ژووری هەواڵەکان

چۆن بتوانین هاوکاریت بکەین؟

لێکزس ئۆتۆمبێلی کرۆسئۆڤەری شاهانەی دووبارە داهێنایەوە بە خستنە بازاڕی ئۆتۆمبێلی تەواو نوێی RX لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2023-02-14 4 min read

بۆ یەکەمجار RX 500h F SPORT یەکەم ئۆتۆمبێلی لێکزسی کارەبایی هایبردی تۆربۆ پێشکەش دەکات. • ئۆتۆمبێلە تەواو نوێیەکە کەشخەیی و دیزاینی دەرەوەی داینامیکی و دیزاینی ناوەوەی شاهانە پێکەوە کۆ دەکاتەوە. • ئەزموونی کابینەی پەرەپێدراو لەگەڵ تایبەتمەندی پێشکەوتوو کە سیستەمی ماڵتیمیدیای نوێ بە شاشەیەکی لەمسی 14 ئینج لەخۆ دەگرێت کە دەگونجێت لەگەڵ Apple CarPlay و Android Auto • RX 2023 نوێترین تەکنەلۆجیاکان لەخۆ دەگرێت لەوانەش نوێترین سیستەمی سەلامەتی لێکزس+، بۆ ئاسوودەیی دەروونی زیاتر.

دوبەی، ئیمارات xx- شوباتی 2023: لێکزس ئاستێکی بێهاوتای کەشخەیی و پەرەپێدان دەهێنێتە بازاڕی کرۆسئۆڤەری پێشکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە خستنەبازاڕی ئۆتۆمبێلی RXی تەواو نوێ. نەوەی پێنجەمی RX بە تەواوی وێنا کراوەتەوە بۆ پێشکەشکردنی ستایل و ئاسوودەیی و کارایی زیاتر لە جاران، لەگەڵ هەڵبژاردنی سێ کۆمەڵەی جوڵە و پاڵنان دێت، کە دوو لەوانە کارەبایین بە مەبەستی بەشداری کردن لە بەدەستهێنانی کۆمەڵگەیەکی دوور لە کاربۆن.

RX بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1998 خرایە بازاڕەوە، لێکسز RX بووە بە نەخشەی ئۆتۆمبێلی کرۆسئۆڤەری شاهانە و لەو کاتەوە بووە بە تۆنی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە. Lexus RX 300 ساڵی 1998 یەکەم ئۆتۆمبێلی کرۆسئۆڤەری شاهانەبوو لە جیهاندا، لە کاتێکدا لێکسز RX 400h ساڵی 2006 یەکەم ئۆتۆمبێلی کرۆسئۆڤەری شاهانەبوو لە جیهاندا کە هایبرد و کارەبایی بێت. هەڵبژاردنی دوو بزوێنەری کارەبایی لە چوارچێوەی دیدگای "لێکزسی کارەبایی" دێت کە لە ساڵی 2019 ڕاگەیەندرا، کە ئامانجی بەدەستهێنانی پێشکەوتنێکیی بەرچاوە لە کاراییدا لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای کارەباییکردنەوە. کۆمپانیاکە لەسەر ڕێگای بەدەستهێنانی کۆمەڵەیەکی تەواوی ئۆتۆمبێلی کارەبایییە لە هەموو بەشەکاندا تا ساڵی 2030 و ئامانجیەتی تا ساڵی 2035 بە ڕێژەی 100%ی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لەسەر ئاستی جیهان بفرۆشێت.

لە لێدوانێکیدا لەسەر خستنەبازاڕی ئۆتۆمبێلی تەواو نوێی لێکزس RX، کۆجی ساتۆ، سەرۆکی کۆمپانیای لێکزسی ئینتەرناشناڵ وتی: ''دەربارەی RX ی تەواو نوێ، ئێمە بڕیارمانداوە کوالێتی بەرزی لێکزس بپارێزین، ئاسوودەیی سەرنشینان و، پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی ئەزموونی لێخوڕین بەرەو ئاستێکی بەرزتر ببەین، مۆرکێکی ناوازەی تایبەت بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی لێکزس و پێشکەش بکەین."

تاکاکی ئۆنۆ، ئەندازیاری سەرەکی بەرپرسیار لە پەرەپێدانی ئۆتۆمبێل، لەبارەیەوە وتی، "لەو کاتەوەی نەوەی یەکەمی RX وەکوو ئۆتۆمبێلێکی کرۆسئۆڤەری شاهانە دەرکەوت، RX لەلایەن زۆرێک لە کڕیارانی جیهانەوە خۆشەویست بووە. ئێستا لە نەوەی پێنجەمیدایە، گۆڕانکاریمان لە باوەش گرتووە لەگەڵ RX بۆ چێژێکی زۆر و دڵخۆشکردنی کڕیاری زیاتر وەک نموونەیەکی سەرەکی جیهانی لێکزس. ئێمە بە باشی کارمان لەسەر بنەماکانی ئۆتۆمبێلەکە کردووە بۆ بەدواداچوونی ئەزموونێکی نوێی لێخوڕین، و دیزاینێکی سەرنجڕاکێش کە ڕەگ و ڕیشەی لە کاراییدا هەیە. RXی نوێ دروستکراوە بەبێ سازشکردن لەڕێگەی هەوڵە هاوبەشەکانی پەرەپێدان و بەرهەمهێنان، RX ی تەواو نوێ دەبێتە هاوڕێیەک کە ژیانت دەوڵەمەند دەکات. هیوادارین کڕایارانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هیوایەکی گەشەوە چاوەڕوانی بن".

کێی فوجیتا، نوێنەری سەرەکی ئۆفیسی نوێنەرایەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست، تۆیۆتا مۆتۆر کۆرپۆرەیشن دەڵێت: “ئێمە خۆشحاڵین بە خستنەبازاڕی ئۆتۆمبێلی لێکزس RX 2023 وەک دوا هەنگاوی هەوڵەکانمان بۆ دروستکردنی ئەزموونی داهێنەرانە و سەرسوڕهێنەر بۆ خاوەن و سەرنشینەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”. بە پەرەپێدانی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە ئەزموونێکی لێخوڕینی زۆر سەرنجڕاکێش پێشکەش دەکەن. لەگەڵ بەردەستبوونی بزوێنەری جیاواز لە ئێستادا، RX ئەرکی خۆی وەکوو نموونەیەکی سەرەکی جیهانی بەشدارە لە بەدەستهێنانی کۆمەڵگەیەک کە دوور بێت لە بەکارهێنانی کاربۆن، لە هەمان کاتدا پێداویستییە جۆراوجۆرەکان و شێوازی ژیانی کۆمەڵێک کڕیاری بەرفراوان دابین دەکات."

هەروە فوجیتا وتی: "دەمەوێت سوپاسی کڕیاران بکەم لە ناوچەکەدا، بۆ سرووش بەخشینی بەردەوامیان بە ئێمە بۆ تێپەڕاندنی سنوورەکانی داهێنان و پیشەگەری و تازەگەری، و لە هەوڵی ئەوەداین پێشبینییەکانیان تێپەڕێنین کە کرۆسئۆڤەر دەتوانێت چی بێت".

هەموو مۆدێلەکانی نەوەی پێنجەمی RX مۆرکی ئەزموونی لێخوڕینی لێکزس بە شێوازی خۆیان پێشکەش دەکەن، ئەمەش بەهۆی تایبەتمەندی و بزوێنەرە نایابەکانیان. هەریەکەیان ئاسوودەیی ڕەها لەگەڵ ئاستێکی نوێی وەڵامدانەوە تێکەڵ دەکەن، بۆ دڵنیابوون لەوەی شۆفێر لە هەموو کاتێکدا توانای کۆنتڕۆڵکردنی هەیە و لە ئەنجامدا دەستبەجێ هەستی متمانەی پێ دەبەخشێت. پلاتفۆرمی تەواو نوێی RX ڕێگەی بە ئۆتۆمبێلەکە داوە کێشی ئۆتۆمبێلەکە بە ڕێژەی 90 کیلۆگرام کەم بکاتەوە و بەرزی گشتی بە ڕێژەی 10 ملم کەم بکاتەوە، لە ئەنجامدا ناوەندی کێشکردنی 15 ملم کەمتر دەبێتەوە. جگە لەوەش، مەودای تەوەری بە ڕێژەی 60 ملم درێژکراوەتەوە، لە کاتێکدا شوێنی ویلەکانی فراوانتر و ویلەکانی 21 ئینج یەکدەگرنەوە و هەڵوێستێکی متمانەبەخۆبوون و جێگیرییەکی پتەوتر بە ئۆتۆمبێلی RX 2023 دەدەن.

ئۆتۆمبێلی تەواو نوێی لێکزس RX لەسەر پلاتفۆرمی ئەندازیاری جیهانی K (GA-K)ی لێکزس دروستکراوە و توند و تۆڵییەکی نایابی لاشە و ناوەندی کێشکردنی نزم پێشکەش دەکات، ئەمەش ئەزموونێکی لێخوڕینی سوودبەخشتر مسۆگەر دەکات. ئۆتۆمبێلەکە تایبەتمەندی پاڵپشتی هەڵواسەری نوێی MacPherson لە پێشەوە و سیستەمی هەڵواسەری نوێی بە زنیرەیەک لە دواوە هەیە، کە بەشدارن لە سەقامگیرییەکی و کۆنترۆڵکردنێکی بەرز بۆ ئاسوودەیی ناوازەی لێخوڕین.

تەواوکەری دیزاینی تایبەتی RX ی تەواو نوێ کەسایەتییەکی سەرنجڕاکێشی لێخوڕینە کە سێ بژاردەی کۆمەڵەی جوڵە و پاڵنانی تێدایە. بزوێنەری پەرەپێدراوی نوێی 2.4 لیتری چوار سلندەر تۆربۆ کە هێزی 275 ئەسپ بەرهەم دەهێنێت و 430 نیوتن لە زەبری هێز بەرهەم دەهێنێت، لەگەڵ گێڕێکی نوێی ئۆتۆماتیکی 8 خێرایی (8AT). لە هەمان کاتدا، سیستەمی کارەبایی نوێی هایبرد بزوێنەرێکی بەنزینی 2.5 لیتری لەگەڵ بزوێنەرێکی کارەبایی تێکەڵ دەکات بۆ بەرهەمهێنانی کۆی گشتی 274 ئەسپ، کە لەگەڵ گێڕێک کە بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی بە بەردەوامی دەگۆڕدرێت کۆنترۆڵ دەکرێت(E-CVT) یەکدەگرێتەوە بۆ کەمتر بەکارهێنانی سووتەمەنی کە دەگاتە 20.7کم/لیتر. هەروەها سیستەمێکی کارەبایی هایبرد بەردەستە کە بزوێنەرێکی 2.4 لیتری تۆربۆچارج لەگەڵ بزوێنەرێکی کارەبایی تێکەڵ دەکات، کە هێزێکی یەکگرتووی 366 ئەسپ دەبەخشێت بە گێڕێک کە 6 خێرایی هەیە کە بەکارهێنانی سووتەمەنی تێیدا دەگاتە 15.5 کم/لیتر لەگەڵ پێشکەشکردنی ئاستێکی نوێی چێژ وەرگرتن لە لێخوڕین.

کۆمپانیای لێکزس زمانی دیزاینی نوێی "Next Chapter"ی پەرەپێداوە تا ئۆتۆمبێلێک دروست بکات کە دەستبەجێ بناسرێتەوە کە RX ە، بەڵام بە کەسایەتییەکی داینامیکی و کەشخە و متمانە بەخۆبوونی زیاتر. وێنەی سێبەری بە شێوەیەکی کەشخەتر پەرەی پێدراوە بە درێژکردنەوەی مەودای تەوەری بە ڕێژەی 60 ملم و دابەزاندنی هێڵی میچ بە ڕێژەی 10 ملم تا هەستێکی هاوشێوەی (کوپێ) دروست بکات. لایتی پێشەوەی سێ لایەنی LED کەشخە و ڕوون و ئاسۆییترن، و تۆڕەکانی لاشە و تەشیەکە لە سنوورەکانیاندا یەکدەگرنەوە بۆ دروستکردنی دەربڕینێکی تایبەت کە هێمای هەستکردن بە بارستەی پتەوە، هەوڵی تەواو بۆ ناسنامە و ڕەسەنایەتییەکی نوێ دەدەن. ڕێڕەوی فراوانتر (50 ملم) هەڵوێستێکی بوێرتر و ئامادەبوون لەسەر ڕێگا دەبەخشێت، هەروەها دانانی نیشانەی نوێی لێکزس لەسەر دەرگای دواوە، دیمەنێکی پاک و هاوچەرخی ئۆتۆمبێلەکە زیاتر دەکات، لەکاتێکدا لایتی دواوەی جیاوازی لێکزس لە دواوەدا جەخت لەسەر جیاوازییەکەی شێوەی تایبەتی ئۆتۆمبێلەکە دەکاتەوە.

دیزاینی ناوەوەی RXی تەواو نوێ تایبەتمەندی چەمکی لێکزس ''Tazunaی هەیە بۆ شوێنی لێخوڕینی شۆفێر، کە سەرەتا لە ئۆتۆمبێلی چەمکی کارەبایی لێکزس LF-30دا ئاشکرا کرا. ناوەکەی لە وشەیەکی ژاپۆنی وەرگرتووە کە باس لە بەکارهێنانی کۆنتڕۆڵکردنی ئەسپ لەلایەن سوارەوە دەکات، Tazuna سەرنجی لەسەر دابینکردنی کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆ و مەزندەیی ئۆتۆمبێلەکە دەبێت بە پەیڕەوکردنی بنەمای "دەست لەسەر سوکان، و چاو لەسەر ڕێگا". کوالێتی ئەزموونی لێخوڕینی لە ڕێگەی ئەوەی شۆفێر هەست بە متمانە بەخۆبوون و کۆنترۆڵکردنی ئۆتۆمبێلەکەی و دەوروبەری بکات.

کابینە فراوانەکەی RX 2023 شوێنی زۆری کەلوپەل و پێنج کوشنی شاهانە کە تازە دیزاین کراوە و شوێن پێی زۆر فراوانی تێدایە، لەنێویاندا کوشنی کارەبایی شۆفێر کە بە 8 لادا دەسکاری دەکرێت. بەهۆی دیزاینی زیرەکی دەرگای دواوە، ئێستا شوێنی کەلوپەل 50 ملم درێژترە و دەتوانێت شتە گەورەکانی تێدا جێگیر بێت، لەکاتێکدا کوشنەکانی دواوەی دەتوانرێت بچەمێنرێتەوە بە ڕێژەی 40:20:40 کە ڕێگە بە گواستنەوەی شتە درێژەکانی وەک تەختەی خلیسکێنی سەر ئاو دەدات بە ئاسانی. بۆ ئاسوودەیی زیاتر، لێکزس 2023 لەگەڵ دەرگای دواوەی بێ دەست لێدان کار دەکات و بە شیوەئیەکی کارەبایی کاردەکات کە دەتوانرێت لە ڕێگەی سیستەمێکەوە کە بە پێ کار دەکات چالاک بێت کاتێک دەستەکانی بەکارهێنەر گیراوە.

هەروەها شۆفێران دەتوانن ڕۆشناییەک دروست بکەن بە ڕووناکی دەوروبەر کە ئیلهامیان لە سروشت وەرگرتووە، ئەمەش تایبەتمەندییەکە کە بە هەڵبژاردنە کە کابینەی RX لەگەڵ بژاردەی 14 تایبەتمەندی نوقم کردووە. هەریەکەیان بە وردی دیزاین کراون بۆ دەربڕینی تەواوی هەستەکان و وروژاندنی هەستی خۆشگوزەرانی، لەگەڵ چەند شێوازێک بریتین لە دارستانی باراناوی، تاڤگە و خۆرئاوابوون، و 64 ڕەنگی جیاوازی ڕووناکی دەوروبەر کە دەتوانیت هەڵیبژێریت. تایبەتمەندییە زیادەکانی بریتین لە SmartAccess لەگەڵ کارپێکردن بە دوگمەیەک، و سیستەمی دەنگی Mark Levinson Clari-Fi 2.0 بە 21 بڵندگۆ، و میچێکی پانۆراما لەگەڵ جامی دەرەوەی سڵاید بۆ بەشی پێشەوە.

دیزاینی ناوەوەی سەرنجڕاکێشی ئۆتۆمبێلەکە کۆمەڵێک تایبەتمەندی پێشکەوتوو بۆ شۆفێران و سەرنشینەکان دابین دەکات بۆ ئەزموونکردنی کابینەیەکی ئاست بەرز. لەوانە سیستەمێکی نوێی مالتیمیدیای شاشە لەمس بە قەبارەی 14 ئینج لەگەڵ ئەوەی کە گونجاوە بۆ Apple CarPlay® و Android Auto ™، شاشەیەکی فرە ڕەنگی زانیاریی ٧ ئینج (MID)، شاشەیەکی فرە ڕەنگی سەرەوە (HUD)، سیستەمێکی بارگاویکردنەوەی بێ تەل بۆ مۆبایلە زیرەکەکانی، شەش بارگاویکەرەوەی USB و بارگاویکەرەوەیەک بە هێزی 12 ڤۆڵت. جگە لەوەش، RX 2023 سیستەمی Lexus Climate Concierge پێشکەش دەکات لەگەڵ کۆنترۆڵی کەشوهەوای سێ ناوچەیی سەربەخۆ، کە دەرچەی هەواگۆڕکێی دواوە و پانێڵی کۆنترۆڵکردنی کوشنەکانی دواوە لەخۆدەگرێت بۆ دڵنیابوون لەوەی پلەی گەرمی کابینەکە بە تەواوی بۆ هەر سەرنشینێک دانراوە. سیستەمەکە کۆنترۆڵی S-Flow بەکاردەهێنێت بۆ ناسینەوەی کوشنە گیراوەکان و ئاراستەکردنی کارایی ساردکردنەوە بە پشتبەستن بە ڕێکخستنی هەڵبژێردراو، پلەی گەرمی کابینەکە، پلەی گەرمی دەرەوە و کاریگەری تیشکی خۆر کە لە پەنجەرەکانەوە دێت.

وەک هەر ئۆتۆمبێلێکی لێکزس، سەلامەتی لە پێشینەی کارەکانی RX ی تەواو نوێیە. شۆفێران دەتوانن چێژ لە ئارامی تەواو وەربگرن، ئەمەش بەهۆی سیستەمی سەلامەتی لێکزس Lexus Safety System+، کە سیستەمێکی پێشکەوتووی سەلامەتییە و یارمەتیدانی شۆفێرە کە سیستەمی پێش پێکدادان (PCS) لەخۆدەگرێت لەگەڵ مەودای دیاریکردنی فراوانکراو بۆ ئۆتۆمبێل و پیادە، پاسکیلسوار و ماتۆڕسوارەکان، لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی نوێی وەکوو یارمەتیدەری سوکان لە کاتی فریاگوزاریدا، و ڕێگریکردن لە خێراییکردن لە خێرایی کەمدا، و یارمەتی دوورکەوتنەوە لە پێکدادان لە چوارڕێیانەکاندا. —------------------------- هەروەها سیستەمەکە سیستەمی کۆنترۆڵکردنی خێرایی بە ڕاداری داینامیکی بۆ هەموو خێراییەکانی (DRCC) لەخۆدەگرێت لەگەڵ دوو تایبەتمەندی نوێ؛ کۆنترۆڵی لایتی لاگۆڕین (TSC) پێشکەوتن لە ڕێگای خێرا سەلامەتتر و نەرمتر دەکات بە دابینکردنی زیادبوونی سەرەتایی خێرایی کاتێک شۆفێر لایتی لاگۆڕین دادەگیرسێنێت، لەکاتێکدا سیستەمی کەمکردنەوەی خێرایی سوڕانەوە (RSR) خێرایی ئۆتۆمبێلەکە ناهێڵێت کاتێک دەچێتە ناو سوڕانەوەکە خێرایی زیاتر دابین دەکات کاتێک لە کاتی دەرچوون لە ئۆتۆمبێلەکە. هەروەها شۆفێران سوودمەندن لە ئاگادارکردنەوەی ڕۆشتن لەگەڵ هێڵدا (LDA)، ئاگادارکردنەوەی دەرچوون لە هێڵ (LDA)، و سیستەمی تیشکی بەرزی گونجاو (AHS).

لە جیهانێکی تردا، تایبەتمەندی نوێی یارمەتیدەری چوونە دەرەوەی سەلامەتی نوێSafe Exit Assist (SEA) سیستەمێکی قوفڵکردنی ئەلیکترۆنی بەکاردەهێنێت کە لەگەڵ سیستەمی چاودێری خاڵی کوێر (BSM) تێکەڵکراوە بۆ یارمەتیدانی ڕێگریکردن لە ڕووداوەکان. سیستەمەکە هاتوچۆ یان پاسکیلسوارەکان دەستنیشان دەکات کە لە پشتەوە نزیک دەبنەوە و ئەگەر سەرنشینێک هەوڵی کردنەوەی دەرگاکە بدات بۆ ئەوەی پێکدادان ڕوو نەدات، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەرگاکە قوفڵ دەکات. هەروەها ئۆتۆمبێلی RX 2023 تایبەتمەندی سەلامەتی گشتگیر لەخۆدەگرێت کە بۆ پاراستنی سەرنشینەکانی دیزاین کراوە، لەوانە حەوت تورەکەی هەوایی SRS، کۆنترۆڵی جێگیری ئۆتۆمبێل (VSC)، کۆنترۆڵی ڕاکێشان (TRC)، سیستەمی برەیکی دژە قوفڵبوون (ABS)، دابەشکردنی هێزی برەیکی ئەلیکترۆنی (EBD)، و یارمەتیدانی برەیک . (BA)، شاشەی یارمەتیدەری ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل (PAM)، ئاگادارکەرەوەی هاتوچۆی دواوەی (RCTA)، یارمەتیدەری سوڕانەوەی چالاک (ACA)، کۆنترۆڵکردنی کارپێکردن (DSC)، شاشەی بینینی پانۆرامی (PVM)، کۆنترۆڵی یارمەتیدانی دەستپێکردنی بەرزاییەکان (HAC), لە نێو زۆرێکی تر.

جگە لە سەرنجڕاکێشی بینراوی کەشخەییەکەی، لێکزس RX 2023 بە کۆمەڵێک ڕەنگی ناوازەوە دێت کە ڕێگە بە خاوەنە تایبەتەکانی دەدات ئۆتۆمبێلەکەیان بەپێی سەلیقەی خۆیان ڕێکبخەن. کڕیاران دەتوانن لە نێوان نۆ ڕەنگی جیاوازی دەرەوەیدا هەڵبژێرن، لەنێویاندا ڕەنگی Sonic Coppe کە تازە پەرەی پێدراوە. هاوکات، ناوەوەی بە چوار ڕەنگی کەشخە دێت، لەنێویاندا DK تازە پەرەپێدراو. Sepia، بژاردەی هەنگوینی تازە بەردەستە، Black and Formage هەروەها دیزاینی چوار تایە پێشکەش دەکرێت بۆ زیاتر دەربڕینی هەستی لێخوڕینی براندی لێکزس، لەوانە ویلەکانی ئەلەمنیۆمی 19 ئینج بە ڕەنگی خۆڵەمێشی تۆخ و کانزای بریقەدار و هەڵبژاردنی لە نێوان سێ بژاردەی جیاوازی 21 ئینج.

بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت ئەزموونی وەڵامدانەوەی بەرزترین پلەکانی وروژاندن بکەن، لێکزس شانازی دەکات بە ناساندنی یەکەم ئۆتۆمبێلی کارەبایی تۆربۆ هایبرد. سیستەمی کارەبایی نوێی هایبردی نوێی ئۆتۆمبێلی RX 500h F SPORT Performance لەگەڵ یەکەیەکی پێشەوەی ئۆتۆمبێلدا دێت کە بزوێنەرێکی 2.4 لیتری تۆربۆ بە زەبری هێزی بەرز و گێڕێکی ئۆتۆماتیکی شەش خێرایی و بزوێنەرێکی کارەبایی تێکەڵ دەکات. یەکەی دواوەی eAxle ڕێگە بە بزوێنەری کارەبایی دەدات کە زەبری هێزی کۆتایی نزم پێشکەش بکات بۆ باشترکردنی کارایی و خێراکردنی بە خێرایی. جگە لەوەش بزوێنەری تۆربۆچارج زەبری هێزی بەرز بەرهەم دەهێنێت لە سەرانسەری مەودای سوڕانەوەدا بۆ خێراکردنی بەهێز، تەنانەت لە خێراییە زۆرەکانیشدا. هەروەها ئۆتۆمبێلی RX 500h F SPORT Performance تایبەتمەندی سیستەمی نوێی DIRECT4 ی پاڵنەری چواری هەیە، کە بە شێوەیەکی کاریگەر گرتنی ویلەکانی پێشەوە و دواوە زیاد دەکات تا ئەزموونێکی لێخوڕینی وزەبەخش و پڕ لە زەبری هێز پێشکەش بکات

مۆدێلی RX 500h F SPORT Performance تایبەتمەندی سەردەمی لە ناوەوە و لە دەرەوەی لەخۆ دەگرێت، لەوانە تۆڕێکی جیاواز بە نەخشی تۆڕی "F"، دیزاینێکی نوێی دەعامی پێشەوە، و دەسکی ڕەشی سەقف و بژاردە لە نێوان سێ دیزاینی جیاوازی ویلەکانی کە ئەلەمنیۆمە بە قەبارەی 21 ئینج. کابینەکە بە زەخرەفەی ئەلەمنیۆمی دارک سپین (Dark Spin Aluminium ) و پێوەرێکی ناوازە و کوشنی وەرزشی بەهێزکراو و سوکانێک لەگەڵ گێڕ سوکان و برەیک و پانێڵی ئەلەمنیۆم. خاوەنەکانی دەتوانن لە نێوان شەش ڕەنگی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکەدا هەڵبژێرن کە جەخت لەسەر کاراکتەری وەرزشی ئۆتۆمبێلەکە دەکەنەوە، لەوانە Heat Blue CL و White Nova GF کە هەردووکیان تایبەتن بە مۆدێلی RX 500h F SPORT Performance، لەکاتێکدا ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە بە ڕەنگەکانی Illuminating Red و White و Black بەردەستە.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی زیاتر لە لێکزس عێراق بدۆزەرەوە

2022-09-01

Because Lexus sees the world from a unique point of view, it seeks to do something that has never been done before.

زانیاری زیاتر وەربگرە
2022-06-01

ئەپڵیکەیشنی لێکزس عێراق چۆن کار دەکات؟

زانیاری زیاتر وەربگرە
2022-09-25

میواندارییەک کە نێوان ئاسوودەیی و سەرسوڕمان جێت دەکاتەوە.

زانیاری زیاتر وەربگرە
service-lexus-logo

WE STRIVE TO HAVE THE FINEST DEALER NETWORK IN THE INDUSTRY. AND MOST IMPORTANTLY, WE TREAT EACH CUSTOMER LIKE WE'D TREAT A GUEST IN OUR OWN HOME.

کاتی خزمەتگوزاری دیاری بکە
  • 1
    هەڵبژاردنی ئۆتۆمبێلێک
  • 2
    وردەکارییەکانی تۆمارکردن
  • 3
    پڕکردنەوەی زانیاریەکانت
  • 4
    پشتڕاستکردنەوەی حجزکردن

مۆدێلەک هەلبژێره

بەروار و کات

زانیاری کەسی

پشتڕاستکردنەوە

{{ message.title }}

{{ message.text }}

ڕۆژانی کارکردن (شەممە تا یەك شەممە)
كاته‌كانی كاركردن (9:00AM تا 8:00PM)
تکایە زانیارییەکانی خوارەوە پشتڕاست بکەنەوە
sports-car.png
ئۆتۆمبێل

Lexus - {{ formData.model }}

calendar.png
بەرواری خزمەتگوزاری

{{ formData.datePicker }}

clock.png
کاتی خزمەتگوزاری

{{ formData.timePicker }}

  • - {{ validationError.message }}

مەرج و ڕێساکان پەیڕەو دەکرێت.

{{ message.title }} وادەی تاقیکردنەوەی لێخوڕین تۆمار بکە
  • - {{ validationError.message }}

{{ message.text }}