ژووری هەواڵەکان

چۆن بتوانین هاوکاریت بکەین؟

Omotenashi

2022-09-25

میراتیێکی ژاپۆنیە، سەر بە سەردەمە دێرینەکانی وڵاتی ژاپۆنە و لە سەرچاوەی نەریتە ژاپۆنییەکانەوە سەری هەڵداوە.
بە سادەیی پێویست بە زلهێزی ناکات، بەڵکو برییتیە لە چەمکی میوانداری لە دڵەوە بە شێوەیەکی نەبینراوە، تا مانایەکی قووڵ بە خزمەتگوزارییەکە ببەخشێت.

ئەم چەمکە لەوە زیاترە کە تەنها "شێوازی میوانداری" بێت. بەڵکو کەلتوور و شێوازی ژیانی تەواوی گەلی ژاپۆنە. بۆ هەر شوێنێک بچیت هەست بەم هەڵوێستە ڕەسەنەی میوانداری دەکەیت، چاوت بە هەرکەسێک بکەوێت بە خۆشحاڵییەوە مامەڵەت لەگەڵ دەکات؛ لە شۆفێری تەکسییەوە تا کەسانی باڵا، بێ بەرامبەر خزمەتت دەکەن بە خۆشەویستییەوە بەرامبەر ئەم هەڵوێستە باشە و میواندارییە بەخشندەیە. کاتێک دەچیت بۆ کڕینی پێداویستییەکانتان بۆ نموونە، بە هەردوو دەستیان پێشکەشت دەکەن و بۆت دەچەمێنەوە بۆ دەربڕینی سوپاسگوزاری خۆیان، ئەوان ئەم هەستە هەڵدەگرن و دەیگوازنەوە بۆ هەموو کەسێک لە دەوروبەر، “ئەگەر هەستبکەن هەستەکە وەکوو خۆی ناگات، ئەوا '. ئۆمۆتێناشی' بەدی نایەت” ئەو میواندارییەی کە نێوان ئاسوودەیی و سەرسوڕمان جێت دەکاتەوە.."

ئەوە هونەری چێژوەرگرتنە لە کات و شوێن بە هەموو هەستەکان، ئامانجی یەکەمیان بەدەستهێنانی ڕەزامەندی تۆیە و ئەوەش قووڵاییەکی مەزن بە خزمەتگوزارییەکە دەبەخشێت.
ئەم نەریتە کاریگەری ئەرێنی لەسەر بیرکردنەوەی ژاپۆنییەکان هەبوو کە بە ڕوونی لە کارلێکەکانیان لەگەڵ یەکتردا دەرکەوتووە و ڕەنگدانەوەی لەسەر خەڵکی دەوروبەریان هەبووە. ئەم قووڵاییە کەلتوورییە ناوازەیە، ژاپۆن لە لوتکەی وڵاتەکان دادەنێت لە ڕووی بە پێشوازیکردن و هەروەها بەخشندەترین وڵاتەکاندا و خەڵکەکەی دەکات بە بەڕێزترین گەلانی جیهان. عەرەب هەر لە کۆنەوە بە بەخشندەیی و میوانداری خۆیان ناسراون تەنانەت ئەگەر بە ڕادەی پێویست دەوڵەمەندیش نەبوون، ئەمەش بەهۆی پەیوەندی قووڵیان لەگەڵ باوباپیرانیان و پاراستنی نەریتەکانیان.

عەرەب جۆری ئۆمۆتێناشی خۆیان هەیە "ئەگەر دەوڵەمەند بوویت لە سەروەت و سامانەکەت ببەخشە، ئەگەر نا لە دڵەوە ببەخشە”

کەواتە، گرنگ ئەوەیە لە دڵەوە ببەخشین، و خۆ بە گەورەنەزانین لە بەخشیندا ناوەکی خزمەتکردنی بەخشندانەیە. لە کۆمەڵگای عێراقدا بەتایبەتی، بەخشندەیی و میوانداری یەکێک بووە لەو میراتە کەلتووریە کۆنانەی کە ئەم کۆمەڵگایە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بەو پێیەی میوانداری و پێشوازیکردن لە میوان یەکێکن لە گرنگترین ڕەفتارەکانی گەلی عێراق، کە نوێنەرایەتی بەخشندەیی، نیازباشی دەکات و مامەڵەکردن لەگەڵ میوان بە پەسەندکردن و گرنگیپێدانێکی زۆر لە سڵاوکردن و زەردەخەنەوە دەستپێدەکات کە لە دڵەوە سەرچاوە دەگرێت تا وشەی ماڵئاوایی کە پڕە لە سۆز و تۆنی دەنگی پڕ لە هەست.

پێداگری لەسەر خزمەتکردن و گەڕان بەدوای ڕەزامەندی میوان، یەکێکن لە سیفەت و بنەماکانی ژیانی کۆمەڵگەی عێراقی کە ناتوانرێت وازی لێبهێنرێت، چونکە کەلتوورێکی بۆماوەیی کۆمەڵایەتی زۆر دێرینە. لە “لێکزس بەغداد” ئەم دوو کەلتوورە کۆنە نایابەی مێژووی ژاپۆن و شارستانیەتی عێراقمان تێکەڵ کرد و ئەزموونێکی ناوازەمان هێنایە ئاراوە کە تێیدا لە دڵەوە خزمەتگوزارییەکانمان پێشکەش دەکەین. بە مەبەستی دڵنیابوون لە مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیارەکانمان بە شێوەیەکی تایبەت کە تەواو جیاوازە لە مامەڵەی هەر شوێنێکی تر، و کڕیار لە لای ئێمە بە میوان دادەنرێن، و کارمەندەکانمان هەوڵدەدەن بۆ فەراهەمکردنی خزمەتگوزارییەکی تەواو کە لە میوانداری و شاهانەییەوە دەستپێدەکات لە کاتی هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی میکانیکی، تەکنیکی، یان هەر کێشەیەکی تر .

بێگومان، هەست بە ڕۆحی ئۆمۆتێناشی و شاهانەیی عێراقی دەکەیت، بە شێوەیەک کە لەگەڵ کڕیارانمان و ناوی “سەنتەری لێکزس بەغداد'' بگونجێت. ئێمە زۆر سوپاسگوزارین بۆ خزمەتکردنیان، بەدیهێنانی خواستەکانیان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان پێش ئەوەی داوای بکەن و بە خۆشەویستی و دڵسۆزی بەرجەستەیان بکەین.

. “لێکزس بەغداد" قووڵایی "ئۆمۆتێناشی"ی ژاپۆنی لەگەڵ "بەخشندەیی لە ئەندازە دەرچووی عێراقی" لە ئەزموونێکدا تێکەڵ کرد کە دڵنیایات دەکاتەوە لەسەر هەستکردن بە ئاسوودەیی و سەرسوڕمان.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی زیاتر لە لێکزس عێراق بدۆزەرەوە

2022-09-01

Because Lexus sees the world from a unique point of view, it seeks to do something that has never been done before.

زانیاری زیاتر وەربگرە
2023-02-14

• Fifth-generation Lexus RX comes with a choice of two electrified powertrains to accelerate the realization of a carbon-neutral society

زانیاری زیاتر وەربگرە
2022-06-01

ئەپڵیکەیشنی لێکزس عێراق چۆن کار دەکات؟

زانیاری زیاتر وەربگرە
service-lexus-logo

WE STRIVE TO HAVE THE FINEST DEALER NETWORK IN THE INDUSTRY. AND MOST IMPORTANTLY, WE TREAT EACH CUSTOMER LIKE WE'D TREAT A GUEST IN OUR OWN HOME.

کاتی خزمەتگوزاری دیاری بکە
  • 1
    هەڵبژاردنی ئۆتۆمبێلێک
  • 2
    وردەکارییەکانی تۆمارکردن
  • 3
    پڕکردنەوەی زانیاریەکانت
  • 4
    پشتڕاستکردنەوەی حجزکردن

مۆدێلەک هەلبژێره

بەروار و کات

زانیاری کەسی

پشتڕاستکردنەوە

{{ message.title }}

{{ message.text }}

ڕۆژانی کارکردن (شەممە تا یەك شەممە)
كاته‌كانی كاركردن (9:00AM تا 8:00PM)
تکایە زانیارییەکانی خوارەوە پشتڕاست بکەنەوە
sports-car.png
ئۆتۆمبێل

Lexus - {{ formData.model }}

calendar.png
بەرواری خزمەتگوزاری

{{ formData.datePicker }}

clock.png
کاتی خزمەتگوزاری

{{ formData.timePicker }}

  • - {{ validationError.message }}

مەرج و ڕێساکان پەیڕەو دەکرێت.

{{ message.title }} وادەی تاقیکردنەوەی لێخوڕین تۆمار بکە
  • - {{ validationError.message }}

{{ message.text }}