لە تێڕوانینی بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی ناوازەی لێخوڕین، لگزس عێراق بەشداری لە 48ەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد کرد، کە لە 1 تا 7ی شوباتی 2025 بەڕێوەچوو، کە تیایدا لگزس نوێترین مۆدێلە شاهانەکانی لە ژێر سەقفی کۆشکی ژاپۆنی نمایش کرد، هەروەها ئەزموونێکی ناوازەی پێشکەش کرد کە دیزاینی پێشکەوتوو و کارایی داینامیکی و داهێنانی تەکنەلۆژی تێکەڵ دەکات. ئەم بەشدارییە سەرنجی ئارەزوومەندانی ئۆتۆمبێلی شاهانەی ڕاکێشا کە ڕوویان لە دۆزینەوەی ستانداردە نوێیەکانی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا کرد. لگزس عێراق تیشکی خستە سەر مۆدێلی هایبردی RX 500، کە کارایی بەهێز و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو کۆدەکاتەوە بۆ ئەوەی ئەزموونێکی شۆفێری ئاسان و کارامە پێشکەش بکات بەهۆی کارایی بەرزی خەرجکردنی سووتەمەنی. ئەم مۆدێلە پشت بە سیستەمی لێخوڕینی هایبرد دەبەستێت کە بزوێنەرێکی دووانی تێکەڵ دەکات ئەمەش هێز بەرز دەکاتەوە لە هەمان کاتدا کارایی وزە دەپارێزێت، کە وایکردووە ببێتە هەڵبژاردەیەکی نموونەیی بۆ ئەوانەی دەیانەوێت هاوسەنگییەک لە نێوان کارایی داینامیکی و بەردەوامی ئابووریدا بەدەستبهێنن. تیمی لگزس لە ڕۆژانی پێشانگاکەدا بەخێرهاتنی میوانانیان کرد، و ڕاوێژکارانی فرۆشتن ڕوونکردنەوەیەکی وردیان لەسەر مۆدێلیRX 500 h پێشکەش کرد، ئەمەش بەدڵی میوانان بوو ، ئەوانیش ئارەزووی خۆیان بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلەکە و دانانی وادە بۆ تاقیکردنەوەی لێخوڕین دەربڕی. ئەم کارلێکانە ڕەنگدانەوەی گرنگیدانێکی زۆرە بۆ مۆدێلە نوێیەکە و پابەندبوونی لگزس بە پێشکەشکردنی ئەزموونێکی جیاوازی کڕیاران پشتڕاست دەکەنەوە. لقەکانی لگزس لە سەرانسەری وڵاتدا بڵاوبوونەتەوە، ئەمەش دڵنیایی دەدات کە خزمەتگوزارییەکانی دەگاتە زۆرترین ژمارەی کڕیاران. ئەو لقانە بریتین لە بەغداد و هەولێر، ئەمە جگە لەوەی لقێکی نوێ لە سلێمانی دروست دەکرێت. هەروەها سەنتەرەکانی لگزس بە تیمێکی پیشەیی جیا دەکرێنەوە کە دڵنیای دەدات لە پێشکەشکردنی ئەزموونێکی ناوازە لەگەڵ ستانداردەکانی شاهانەیی و کوالێتی بگونجێت کە براندەکە نوێنەرایەتی دەکات. ئەم بەشدارییە گوزارشت لە تێڕوانینی گەورەی کۆمپانیاکە بوو بۆ داهاتوو، تێکەڵکردنی داهێنان، کارایی و بەردەوامی، بۆ پشتڕاستکردنەوەی پێگەی پێشەنگی خۆی لە کەرتی ئۆتۆمبێلی شاهانە لە عێراقدا، لگزس بەردەوامە لە پابەندبوونی خۆی بۆ پێشکەشکردنی باشترین چارەسەر و خزمەتگوزاری بۆ کڕیارەکانی، لەگەڵ گرنگیدان بە پێشکەشکردنی ئەزموونێکی یەکگرتوو کە لەگەڵ خواستەکانی ئاشقانی نایابی و شاهانەیی بگونجێت.